بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: ئێران لە ڕێککەوتن و دەرەنجامەکەی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی «گەورەترین ھاوپەیمانیی کۆتلە شێعەکان» و ڕەوتی سەدرو ھەروەھا ڕێککەوتن لەگەڵ کۆتلە سیاسییەکانی دیکەی عێراق داکۆکی دەکات.
«مەسجیدی» پێی داگرت: ناکۆکیی نێوان کۆتلە شێعەکان نابێ بەردەوام بێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیوادارە کە کۆتلە عێراقییەکان لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و ھەروەھا ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی سوننەو کورد بە ئەنجام بگەەن ھەتا لەم چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا دەرباز بن.
باڵوێزی ئێران لە عێراق وتیشی: ھەل و مەرجەکە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی دا دەڕوات و بە سەرنجدانی ئەمەی کە لایەنەکانی عێراقی بەم ئەنجامە گەییشتوون کە ناکۆکی بە قازانجی وڵات نییە، لەوانەیە ڕێککەوتنێک مسۆگەر ببێت.
342/